ته‌مووز 14, 2020 07:23 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: پشتگریی لە  سەقام و پاوەجێیی لیبی دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پشتگریی کۆمەڵگای جیھانی لە دەوڵەتی یاسایی لیبی و سەقامی ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی لیبی وتی: وڵاتەکەی وێڕای پشتگری کردن لە دامەزرانی سەقام و پاوەجێیی لە لیبی، داوای پشتیوانیی کۆمەڵگای جیھانی لە سەقام و پاوەجێیی لەم وڵاتەش دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا لە سەر پێویستیی ڕزگار بوونی لیبی لەژێر ڕکێفی بەکرێگیراوانی بیانی و سزادانی ڕێبەرانی کودەتاکە لە بەر ئەو تاوانانەی کە کردوویانە پێی داگرت.

تورکیا لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەبڕشتانە خۆی بە دۆسیەی لیبیییەوە تێوە گلاندووەو بە فەرمی پشتگری لە دەوڵەتی «فائیز سەڕاج» دەکات لە بەرامبەر تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر.