فەرمانداری نیۆیۆرک : کۆرۆنا و ناڕەزایەتیەکان ، قوڵایی نایەکسانیی لە ئەمریکای دەرخست
فەرمانداری دیموکراتی ویلایەتی نیۆیۆرک گوتی : کۆرۆنا و ناڕەزایەتیەکان لە دژی کوشتنی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس قوڵایی نایەکسانیی لە ئەمریکای دەرخست .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەندرۆ کۆمۆ لە پرێس کۆنفڕانسی رۆژانەیدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە نایەکسانیی و ھەڵاواردن لە سەرانسەری ئەمریکادا بووە بە یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی بەردەم حکومەت ، گوتی : کوشتنی جۆرج فلۆید و چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی کردنی حکومەت لە بەرزەفت کردنی ڤایروسی کۆرۆنا ، قوڵایی نایەکسانیی لە کۆمەڵگای ئەمریکای زیاتر دەرخست .
توندی و تیژیی ئەفسەرێکی سپی پێستی پۆلیسی ئەمریکا دوشەممەی رابردوو لە شاری مینیا پۆلیسی ویلایەتی مینە سووتا بووە ھۆی مردنی جۆرج فلۆید ، رەشپێستی 46 ساڵە .
خۆپێشاندانی بەرفراوان لە چەندین شاری ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بە کوژرانی ئەم پیاوە رەشپێستە ھەروا درێژەی ھەیە .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوە بەو رووداوە ، لە تەقەکردن لە ناڕازیان داکۆکی کرد .