حوزه‌یران 01, 2020 13:27 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لە ئەمریکا پێی نایە رۆژی شەشەم

بۆ رۆژی شەشەم خۆپیشاندان و پێکدادان لە زۆرێک لە ولایەتەکانی ئەمەریکا دەستیپێکردەوە و پێکدادان لەچەندان شوێن لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداو، خۆپیشاندەران نزیک بوونەوە لە کۆشکی سپی و هێزە تایبەتەکان سەرۆکی ئەمەریکایان بردە ژێر زەمینە پارێزراوەکانی کۆشکەکەوە.

 

 دوێنێ و دوێشەو لە بەردەم کۆشکی سپی، خۆپیشاندەران نزیک بوونەوە لە دیواری کۆشکەکە، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک رێژ رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.

 سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە رێگای تویتەرێکەوە هێزی زیاتری خستە بواری رووبەڕبوونەوەی خۆپیشاندرانەوە، ئەوە لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکان بۆمبی دەنگییان بە کار دەهێنا بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران.

 لە کاتێکدا لە واشنتۆنی پایتەخت رۆژی یەکشەمە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا، بەڵام خۆپیشاندەران چوونە سەر کۆشکی سپی و، لە زۆربەی شوێنەکانی شارەکە پێکدادان و کاری تێکدەرانە روویدا.

 سەرۆکی شارەوانی واشنتۆن، مۆریل باوز شەوی رابردوو قەدەغەکردنی لە پایتەخت راگەیاندو داوای لە گاردی نیشتمانی کرد بۆ پاڵپشتی پۆلیس دابەزنە مەیدانە گشتیەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.