16 کوژراو لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژ لە شاری شیکاگۆ
حوزهیران 01, 2020 20:56 Asia/Tehran
کاربەدەستانی پۆلیسی شاری شیکاگۆ رایانگەیاند : لە تەقە وە دەسڕێژەکانی ئەم شارە 16 کەس کوژران .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی دەنگوباسی ئێن بی سی ، کاربەدەستانی پۆلیسی شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا راپۆریاندا : لە رووداوەکانی سێ رۆژی رابردوو لەم شارە ، لانیکەم 16 کەس کوژراون و 30 کەسیش بریندار بوونە .
بە گوێرەی راپۆری کاربەدەستانی پۆلیسی ویلایەتی ئایۆوا ، تەقە لە شاری داونپۆرتی ئەم ویلایەتەش دوو برینداری لێکەوتەوە .
ئەم تەقە و دەسڕێژانە لە کاتێکدا لە شاری شیکاگۆ و ویلایەتی ئایۆوا روو ئەدەن کە بە ھۆی ئاڵوزی و ناڕەزایەتیە بەرفراوانەکان لە سەرانسەری ئەمریکا ، لە دەیان شاری ئەمریکا یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ دیاریکراوە .