حوزه‌یران 16, 2020 18:17 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ یەک لایەنەخوازی لە چارەسەر کردنی کێشە جیھانییەکان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا جەختیان کرد لە سەر بەرنگار بوونەوەی ھەڵوێستی نایاسایی یەک لایەنەخوازانە بۆ چارەسەریی قەیرانە جیھانییەکان.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا بە ناوی «جارڕنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لە بارەی بەرز کردنەوەی ئاستی مافەنێونەتەوەییەکان» پێیان داگرت: تاران و مۆسکۆ سوورن لە سەر ئەوەی کە بەوپەڕی چالاکییەوە ھەڵوێستە بەکۆمەڵ و چەند لایەنە دادگەرانەکان لە سەر بنەمای داب و نەریتە ناسراوەکانی مافی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەریی کێشە لەناکاوو درێژماوەکانی ناوچەکەو جیھان بەرز کەنەوە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: دەوڵەتەکان بۆیان ھەیە لە پێکھێنان و ڕاپەڕاندنی مافەنێونەتەوەییەکان بە شێوەی یەکسان و ھاوسەنگ بەشداری بکەن، ھەروەھا بەڵێنی ئەوەش بدرێت کە یە شێوەیەکی ڕێکمەندو بەردەوام مافی نێونەتەوەیی بەوپەڕی نیازپاکییەوە ڕەچاو بکرێت.

زەریف و لاڤرۆف ئەوەشیان ڕاگەیاند کە، دەوڵەتەکان لە مافی خۆیان لە سەر بنەمای سەربەخۆیی و یەکسانی بەھرەمەند دەبن و بەڵێنە و بەرپرسایەتییەکانیان بە گوێرەی ڕێزنانی بەرامبەر بە ئەستۆ بگرن.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا جەختیان لەوەش کردەوە کە، تاران و مۆسکۆ ھەرچەشنە دەستوەردانێکی دەوڵەتەکان لە کاروباری نێوخۆیی و یان دەرەوەیی دەوڵەتەکانی دیکە بە مەبەستی گۆڕدرانی ساختەکارانەی جکومەتە ڕەواکان ئیدانە دەکەن.

لە درێژەی ئەم بەیاننامە ھاوبەشەدا ھاتووە: تاران و مۆسکۆ لە ئاراستەی پەیوەندییەکانی پشتبەستوو بە بەشداریی ستراتژیی نێوانیان، ھاوکارییەکانیان بە مەبەستی ڕەچاوکردن و بەرزکردنەوەی مافی نێونەتەوەیی و چەسپاندنی ڕێکمەندیی نێونەتەوەیی دادگەرانەو لە سەر بنەمای مافی نێونەتەوەیی پەرە پێ دەدەن.

سەرپەیڤ