حوزه‌یران 26, 2020 18:36 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی چێکرانی فڕۆکەی شەڕکەری خۆماڵیی ئێران لە میدیاکانی چین دا

ھەواڵدەریی فەرمیی چین چێکرانی فڕۆکەی شەڕکەری خۆماڵییان بە دەربڕی دەستەڵاتی ئێران زانی.

ھەواڵدەریی فەرمیی چین (شینھوا» ڕۆزی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕادەست کرانی سێ فڕۆکەی شەڕکەری خۆماڵیی لە جۆری «کەوسەر» بە ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نووسی: چێکران و بەرھەمھاتنی فڕۆکەی شەڕکەری خۆماڵی  لەو دەستھاتە ھەرە گەورەو پێشکەوتنە بایەخمەندانەی ئێران دێتە ئەژمار و نیشاندەری دەستەڵاتی بەرگریکارانەی ئێرانە.

ھەواڵدەریی فەرمیی چین وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران تەنمانەت لە سەردەمی بایکۆت دا ھێزمەندتر لە ڕابردوو بووە، وتووشیەتی: وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران ئەم دەستھاتەی بە گرینگ نرخاندووەو چێکزانی فڕۆکەشەڕکەرەکانی کەوسەورو ڕادەست کرانیان بە ئەرتەشی بە ھەنگاوێکی گرینگ و ھەڵگری پەیامێک بۆ دوژمنان و بەتایبەت ئەمریکا زانیوە کە ھوەڵ دەدەن بە بایکۆت ڕێ بە ئێران بگرن.

سێ فڕۆکەی شەڕکەری کەوسەر ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران ڕادەستی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران کرا.

سەرپەیڤ