دادئەستێنی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن: بایکۆتەکانی ئەمریکا بۆ تۆڵەسەندنەوەیە
دادئەستێنی گشتیی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن، بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئەم دامەزراوەیەی بە جێگای مەخابن و بۆ تۆڵەسەندنەوە زانی.
«فاتو بێنسودا» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس ٢٤ وتی: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن گەلێک جێگای داخەو ئەمەی کە واشێنگتۆن ئاوا ھەڵوێست و ھەنگاوگەلێک ھەڵدەگرێت، جێگای مەخابنە.
دادئەستێنی گشتیی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن وتیشی: داسەپاندنی ئاوا بایکۆتگەلێک ھەوڵدان لە ئاراستەی دەستوەردان لە ڕەوتی چەسپاندنی دادگەری دێتە ئەژمار.
«بێنسودا» وتیشی: ئەم جۆرە بایکۆتانە بەس بۆ تیرۆریستان و قتچتخبەرانی ماددە ھۆشبەرەکان دەگونجێ و نابێ بۆ پارێزەرو دادئەستێنەکان و یان دژی ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بێت.
دادئەستێنی گشتیی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن وتیشی: ئەمریکاو ئیسرائیل سیاسەتەکانی خۆیانیان دژی ئەم دیوانەی کەتن ڕێکخستووە، بەڵام دیترە ئێمە ھەموو نمونەکان چ لە ئەفغانستاندا بێت و یان لە فەلەستین تاوتوێ دەکەین، چونکو ئەمە بەشێکە لە چالاکییەکانی ئێمە.
دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوەیەک لەمەوپێش فەرمانی داسەپاندنی بایکۆت بەسەر دیوانی نێونەتەوەیی کەتنی دەرکرد.