ته‌مووز 04, 2020 15:39 Asia/Tehran
  •  تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 11 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

تووشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا لە 11 ملیۆنی تێپەڕاند و رێژەی چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە گەیشتە سەرو شەش ملیۆن کەس و رێژەی مردنیش گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.

 

بەپێی نوێترین ئامار، تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 197 هەزارو 281 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 6 ملیۆن و 342 هەزارو 854 کەس چاکبوونەتەوە.

لەبەرامبەریشدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 529 هەزارو 197 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، تائێستا 6844 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2252 کەس چاکبوونەتەوە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان 231 بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کە 198 کەسیان لە سلێمانی و 29 کەس لە هەولێر و 4 کەسیان لە هەڵەبجە بوون.