کۆریای باکوور دانوستانی دووبارە لە گەڵ ئەمریکا ناکات
لێپرسراوێکی کۆریای باکور رایگەیاند: کۆبوونه‌وه و دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ره‌نجامی ئه‌وتۆی لێناکه‌وێته‌وه.
چوی سۆن هوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوور، ڕایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه و دانوستانی نێوان ئیداره‌ی واشنتۆن و پیۆنگ یانگ سه‌رکه‌وتوو نابێت و سیاسه‌تی وڵاته‌که‌شی به گشتی، هیچ گۆڕانکارییه‌ک به خۆیه‌وه نابینێت.
لێدوانه‌که‌ی جیگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور له کاتێکدایه، که بڕیاره (ستیڤن بیگن) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی کۆریای باشوور بکات، بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی سیئۆل، له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌کانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوش، (مون جی ئین) سه‌رۆکی کۆریای باشور ڕایگه‌یاند، پێویسته پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، که بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، (دۆناڵد تره‌مپ و کیم جۆنگ ئۆن)، کۆببنه‌وه.