ته‌مووز 06, 2020 15:08 Asia/Tehran
  • نوێترین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا

تووشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا لە 11 ملیۆنی تێپەڕاند و رێژەی چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە گەیشتە سەرو شەش ملیۆن کەس و رێژەی مردنیش گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.

 

بەپێی نوێترین ئامار، تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 564 هەزارو 518 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 6 ملیۆن و 539 هەزارو 45 کەس چاکبوونەتەوە.

لەبەرامبەریشدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 536 هەزارو 906 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، تائێستا 7315 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2692 کەس چاکبوونەتەوە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان 252 بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کە 217 کەسیان لە سلێمانی و 31 کەس لە هەولێر و 4 کەسیان لە هەڵەبجە بوون.