ته‌مووز 09, 2020 19:14 Asia/Tehran
  • بەقایی ھامانە: تیرۆری سەردار سولەیمانی، ئاسایشتی جیھانی خستووەتە مەترسییەوە

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ وتی: ھەنگاوی نایاسایی و دڕندانەی ئەمریکا لەمەڕ تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی خستووەتە مەترسییەوە.

«ئیسماعیل بەقایی ھامانە» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ ڕۆژی پێنج شەممە لە چل و چوارەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئەمریکاو ئەو وڵاتەش کە میوانداریی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی واشێنگتۆنی کرد بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی سەردای سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» ، دەبێ وەڵامدەرەوە بن.

«ئیسماعیل بەقایی ھامانە» ئۆپراسیۆنی تیرۆری فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی بە تیرۆریزمی دەوڵەتی ناوبردو وتی: سەردار سولەیمانی وەک پاڵەوانێک ژیاو سەرەنجام شەھید بوو کەچی لە ئێستاش دا ھەر وەک مۆتەکەیەک بۆ بکوژەکانی دێتە ئەژمار.

اڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە تاوانەکەی ئەمریکا پێشێلکەری یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، جاڕنامەی و یاساکانی مافی مرۆڤە، وتیشی: ڕاپۆرتی ڕاپۆرتدەرەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی تیرۆری فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی حاشای لێ ناکرێت.

«ئاگنێس کالامارد» ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە دانیشتنەکەدا، تیرۆری سەردای سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن ڕژێمی ئەمریکای بە پێشێلکەری یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی و ڕایگەیاند: ئەوەتا لەگرێژنە دەرچوونی شەڕی دژی تیرۆریزم خەریکە زەبر لە ئاسایشت و ئاشتیی جیھانیش دەوەشێنێ.