ته‌مووز 10, 2020 14:30 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی بوجەی دژی ئێرانی لە لێژنەی وەجیاتی کۆنگرێسی ئەمریکا

لێژنەی وەجیاتی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بوجەی تازەی ئۆپراسیۆنە دەرەکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، ھێندێک تەگبیری دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران ڕەچاو کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی پرۆژەیاسایەک کە لە لێژنەی وەجیاتی کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەند کراوە، بوجەی ئۆپراسیۆنە دەرەکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی دراڤیی ٢٠٢١ ھەروا دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران تەگبیرگەلێک لە فەرمانی کاری خۆی دا ڕەچاو دەکات.

ئەم بوجە پەسەندکراوە لە لایەن زۆربەی نوێنەرانی کۆنگرێس بە دیموکرات و کۆماریخوازەوە داکۆکیی لێ کراو بە پێی ھەنگاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ داکۆکی لە ڕژێمی زایونی و دژایەتی کردنی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران بەکار دەھێندرێت.

لەم پرۆژەیاسایەدا، سێ ملیارد دۆلار وەک بارەبووی ئاسایشتیی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایونی لەبەرچاو گیراوە. لە لایەکی دیکەوە دوو ملوێن دۆلاریش لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھاوکارییەکانی نێوان ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بۆ بابەتگەلێکی وەک کەم بوونی سەرچاوە ئاوییەکان، کشت و کاڵ و پاشەکەوتی وزە تەرخان دراوە.

لۆبیی زایونیستیی ئایپەک لە ئەمریکا لە بڕگەکانی ئەم پرۆژەیاسایە بە تایبەت بڕگە دژی ئێرانییەکانی پێشوازیی کردووە.