ته‌مووز 10, 2020 14:39 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە، تەوەرەی دیداری جەلالی و بۆگدانۆف

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنێکدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایان لێکدایەوە.

«کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و «میخائیل بۆگدانۆف» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین، لە دانیشتنێکدا لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی، ئاڵوگۆڕە ئاسایشتییەکانی ناوچەکەو بە تایبەت گەڵاڵەی زایونیستیی_ئەمریکیی «سەودای سەدە» وتووێژیان کرد.

جەلالی و بۆگدانۆف لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ڕاوێژ و ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە کاروباری دوو قۆڵی و ناوچەیی جەختیان کرد.

سەرپەیڤ