ته‌مووز 10, 2020 20:37 Asia/Tehran
  • گێنگڵ دانی پەمپێئۆ لە بەر ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە ئیدانەکردنی تیرۆری سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی لەمەڕ ئیدانەکردنی تیرۆری سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی، بە سوکایەتی کارانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا وێڕای بەرەڤانی کردن لە ھەنگاوە تیرۆریستییەکەی ئەم وڵاتە لەمەڕ شەھید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی وتی: ئێمە ڕاپۆرت و بۆچوونە بڵاوکراوەکانی «ئاگنێس کالامارد» ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم بارەیەوە ڕەت دەکەینەوە، چونکو ئاکام وەرگرتنەکانی «خاتوو کالامارد» سوکایەتی کارانەیە.

پەمپێئۆ بانگەشەی کرد کە گوایە تیرۆر کردنی سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی وەڵامدانەوەیەکی پەرەسەندنی ھێرشە یەک لەدوای یەکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھێزەکانی سەربەم وڵاتە لە ماوەی مانگەکانی پێشووتر بۆ سەر ھێزو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بووە.

پەمپێئۆ تیرۆرکردنی سەرداری شەھید قاسم سولەیمانیی وەک بەرەڤانی کردنی ئەمریکا لە خۆی دایەقەڵەم و وتی: ئەو ھێرشە بۆ ڕاگرتنی ئێران لە دەست پێکردن و یان ورووژاندنی زیاتری ھێرشی سەر ئەمریکاو بەرژەوەندییەکانی و لەبار بردنی تواناییەکانی لقی قودس ئەنجامی گرت.