گیان لەدەستدانی 63 کەس لە ژاپۆن بە ھۆی لافاو و رۆچوونی زەوی
ته‌مووز 11, 2020 20:33 Asia/Tehran
له باشوری رۆژئاوای ژاپۆن باران بارین بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زه‌وی به‌م هۆیه‌شه‌وه 63 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی کیودۆ بڵاوی کرده‌وه: له 10 ویلایه‌تی جیاواز به ناوچه‌ی کیوشو'یشه‌وه ئاوی 92 چه‌م و رووبار سه‌رڕێژ بووه‌و سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانى 63 که‌س بووه‌ته هۆی له‌ناوچونی ژماره‌ک پرد‌و رێگاوبان و هه‌زاران ماڵیش ژێرئاوکه‌وتوون.
فه‌رمانگه‌ی کۆنتڕۆڵکردنی کاره‌ساته‌کانی ژاپۆن له‌مباره‌یه‌وه داوای کردووه یه‌ک ملیۆن و 300 هه‌زار که‌س له کیوشو بۆ شوێنێکی ئارامن بگوازرێنه‌وه.
ئاژانسی که‌شناسی ژاپۆنیش هۆشداری داوه له به‌رده‌وامبوونی بارانی به‌خوڕ و به پێویستی ده‌زانێت رێوشوێنی پێویست بگیرێنه به‌ر.