بەرزترین ئاماری تووشبوونی رۆژانە بە کۆڕۆنا لە جیھاندا تۆمارکرا
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێری رابردوودا 230 هه‌زار و 370 که‌س وه‌ک تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاماری رۆژانه‌ی تووشبوانه.
هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئه‌مریکا، برازیل، هیندستان، روسیا و ئه‌فریقای باشور زۆرترین ژماره‌ی تووشبوانیان تێدا تۆمار کراوه.
هه‌ر به پێی ئاماره‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رۆژانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند 5 هه‌زار که‌س له جیهاندا به کۆرۆنا ده‌مرن و ئه‌و ژماره‌یه تاڕاده‌یه‌ک به جێگیری ماوه‌ته‌وه.
رۆژی هه‌ینی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به تۆمارکردنی 228 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون کردبوو، ئه‌وه‌شی به به‌رزترین تۆماری رۆژانه‌ی تووشبوان ناوبردبوو.
تا ئێستا نزیکه‌ی 13 ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار کراون، له‌و ژماره‌یه نزیکه‌ی 570 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 543 هه‌زار که‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه.