روودانی تەقینەوەیەکی گەورە لەئەمریکا
ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی گەورە لە دەوروبەری بالتیمۆر لەویلایەتی ماریلاند رویدا و بەهۆیەوە چەندین باڵەخانە داڕمان.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتێرز ، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەکی گەورە لە دەوروبەری بالتیمۆر لەویلایەتی ماریلاند رویدا و بەهۆیەوە چەندین باڵەخانە داڕمان.
لای خۆشییەوە تیمی ئاگرکوژێنەرەوەی بالتیمۆر ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە چەند خانویەک داڕماون، کەسێک کوژراوە و چەندین برینداریش هەیە، کە سیانیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەوەش ئاشکراکراوە تەقینەوەکە لە بلۆکی (6500)ی بالتیمۆر لەناوچەی (Reisterstown Road) رویداوە و چەندین خانو و باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە.
لای خۆشییەوە ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، لانیکەم پێنج کەس لەناو داروپەردوی خانوە روخاوەکان گیریانخواردووە تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەکە بۆ رزگارکردنیان.
تائێستا هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە ئاشکرانەکراوە.