شوبات 24, 2021 03:55 Asia/Tehran
  • پێویستیی پەرە پێ درانی پەیوەندییەکان، تەوەرەی دیداری «ڕەحمان» و «ڕەحمانیی فەزڵی» بوو

وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک کۆماری تاجیکستان لەسەر پێویستیی پەرە پێ درانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە دیداری ڕۆژی سێ شەممەی «عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی» لەگەڵ «ئیمامعەلی ڕەحمان» ھەردووک لا لە بارەی ڕەھەندە جیاجیاکانی پەیوەندیی دوو لایەنەی تاجیکستان و ئێران، بە تایبەت ڕەوشت و ئاسۆی ھاوکارییەکانی دو وڵات لە بواری ئاسایشتی بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەر لەدیدارەکەدا «ئیمامعەلی ڕەحمان»  لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی ھەمەلایەنەی بەڵگەنامە واژۆکراوەکەی ھاوپەیوەند بە بابەتی ئاسایشتی کە بناغەیەکی لەباری بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکارییەکانی نێوان کاربەدەستانی وڵاتانی تاجیکستان و ئێران بەدی ھێناوە، پێی داگرت.

کاربەدەستانی باڵای ئێران و تاجیکستان لەم چاوپێکەوتنەدا ھەروەھا بابەتە ڕۆژانە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانیشیان لێکدایەوە.

سەرپەیڤ