نیسان 17, 2021 18:08 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان لە شیکاگۆ بۆ ناڕەزایەتی بە کوژرانی کۆڕێکی سێزدە ساڵان لە لایەن پۆلیسەوە

سەدان کەس لە دانیشتووانی شیکاگۆ بە ساز دانی خۆپیشاندان لە شەقامەکان سەبارەت بە تەقەلێکردنی پۆلیسی ئەمریکا بەرەو کوڕێکی 13 ساڵان ناڕەزایەتیەن دەربڕی .

 

ڕۆژێک دوای  بڵاو بوونەوەی  فیلمێک کە نیشان ئەدات هێزێکی پۆلیس بەرەو کوڕێکی  ساڵانی بە ڕەگەز لاتین  تەقەی کردووە و بووەتە هۆی  کوشتنی ناوبراو  سەدان کەس لە ناڕازیان  لە شەقامەکانی  شیکاگۆ خۆپیشاندانیان کرد .

کوشتنی  ئەو کۆڕە سێزدە ساڵانە  بە دەس هێزێکی پۆلیسەوە  نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕوویداوە  شۆناسی ئەو کوڕە  سێزدە ساڵانە ئادام تولدو ناسێندراوە . یەکشەمەی ڕابردووش پولیسی ئەمریکا  لە مینیا پولیسی ئەمریکا لاوێکی ڕەش پێستی کوشت.

خوپیشاندەران لە شیکاگۆ دروشمیان دەدا  :   دەستان بەرز کەنەوە ، تەقە مەکەن ، نە دادگەری نە ئاشتی . 

   خوپیشاندەران خوازیاری  جێ بە جێ کردنی داد پەروەری سەبارەت بە  دۆسیەی کوشتنی ئەو کوڕە سێزدە ساڵانە بوون و نەیاریەتی توندی خویان  لە گەڵ ئەو کردە  ڕەگەزپەرەستانە ڕاگەیاند وێنە تومار کراوەکان نیشان ئەدات کە نابراو ڕۆژی  29 ی مارس دەستی کردووە بە ڕاوەدوونان و کوشتنی تولدو .