May 03, 2021 21:03 Asia/Tehran
  • روسیا ، مانەوە لە پەیمانی ئاسمانە کراوەکانی بەستەوە بە گەڕانەوەی ئەمریکا

دانوستانکاری سەرەکیی روسیا لە دانوستانی چەک داماڵین لە ڤیەنا ، شەرتی مانەوەی روسیا لە پەیمانی ئاسمانە کراوەکانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم پەیمانە زانی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کۆنستانتین گاڤریلۆڤ جەختی کردەوە ، ئەم وڵاتە تەنیا لە کاتێک دا کە لایەنی ئەمریکی بەڵێنی خۆی لە پێوەندی لە گەڵ گەڕانەوە بۆ پەیمانی ئاسمانی کراوە بە جێبێنێ ، لەم رێککەوتنامە نێودەوڵەتیەدا دەمێنێ و کاربەدەستانی واشنگتۆن بۆ بڕیاردان لەم بارەوە تەنیا تا کۆتایی مانگی ئایار دەرفەتیان ھەیە . 

 گاڤریلۆڤ گوتیشی ، رژێمی کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی دەبێ دابینکەری بەرژەوەندیی ھەموو وڵاتانی بەشدار بێت تا ببێ بە ھۆی دابەزینی نالەباریی رەوشی ئەوروپا و میکانیزمێکی دڵنیا و بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان لە بواری چەکداماڵین بەدی بێنێ .

بە وتەی ئەم دیپلۆماتە ، حکومەتی روسیا بە زوویی رەشنووسی یاسایەک لە بارەی ھەڵوەشانی بەشداریکردن لە پەیمانی ئاسمانی کراوە بدات بە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆمار . 

دۆناڵد ترامپ 21 ی ئایار بە بیانووی ئەوەی کە روسیا بەڵێنەکانی خۆی لە پەیمانی ئاسمانەکراوەکان دا پێشێل دەکات ، بڕیاری دا ئەمریکا لەم پەیمانە بکشێتەوە . 

پەیمانی ئاسمانە کراوەکان رێککەوتنێکی نێوان 35 وڵاتی جیھانە لە بارەی مۆڵەتدان فڕینی فڕۆکە سیخوڕیەکان بەسەر ناوچەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە . 

سەرپەیڤ