May 13, 2021 07:23 Asia/Tehran
  • لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا بۆ پشتگری لە فەلەستین، خۆپیشاندان کرا

بۆ پشتگری لە فەلەستین و ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایونی، لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا خۆپیشاندان کرا.

جەماوەری ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لەوانە واشێنگتۆن دی سی بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان بۆ پشتگری لە جەماوەری فەلەستین ، دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بە داکۆکیی ئەمپریالیزمی ئەمریکایان ئیدانە کرد.

پێشتر سەدان ناڕازیی ئەمریکی بە بەشداری لە گردبوونەوەی ھاوپشتی لە گەڵ فەلەستین لە «مەنھەتەن»ی نیۆیۆرک و ھەڵدانی دروشم خوازیاری ڕزگاریی فەلەستین و پشتیوانیی لە قودس، کەرتە غەززەو تەواوی سەرزەوییە داگیرکراوەکان ببوون.

ناڕەزامەندیەکان ھەر لە ڕۆژی سێ شەممەوە بە دروشمی «فەلەستین دەبێ ڕزگار بکرێت» لە دەرەوەی کۆنسولخانەی ڕژێمی زایونی لە «مەنھەتەن»ی نیۆیۆرک دەستی پێ کرا بوو.

سەرپەیڤ