ته‌مووز 04, 2022 10:50 Asia/Tehran
  • هێرشێکی چەکداری لە کۆپنهاگ سێ کوژراوی لێکەوتەوە

پۆلیسی دانیمارک ڕایگەیاند کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک تەقەیەک ڕوویدا، ٣ کەس کوژراون و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، پۆلیسی دانیمارک لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە لە کاتی تەقەکردن لە ناوەندی بازرگانیی "فیڵدز" لە شاری کۆپنهاگ سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گەنجێکی دانیمارکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم تەقەکردنەدا لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە دەستگیرکراوە.

باس لەوە کراوە کە هێڵەکانی میترۆ کە دەکەونە ناوچەی "ئاماگەر"ی کۆپنهاگ بە شێوەیەکی کاتی داخراون. ئاماگەر یەکێکە لە ناوچە ئاوەدانەکانی کۆپنهاگ.