زیادبوونی ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی پایتەختی ئەرمینیا
ئاب 15, 2022 08:55 Asia/Tehran
ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بازاڕی سورمالۆ لە پایتەختی ئەرمینیا گەیشتە ٥١ کەس.
پێشتر باس لەوە کرابوو کە بەهۆی ئەم تەقینەوەیە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٣٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
هایک کۆستانیان، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی باری نائاسایی ئەرمینیا بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی راگەیاندووە، تا ئێستا ٥١ کەس لە تەقینەوەکەدا برینداربوون.
تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەک لە بازاڕی سورمالۆ ڕوویداوە کە یارییە ئاگرینەکانی تێدا فرۆشراوە. ئەم بازاڕە دەکەوێتە باشووری شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا.
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی نەناسراو لە ژێر پاشماوەکان گیریان خواردووە، ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبێت.