سوید هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیای دەسپێکردەوە
رێکخراوی چاودێریی بەسەر بەرهەمە ستراتژیکیەکانی سوید مۆڵەتی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیای بۆ کۆمپانیا سویدیەکان دەرکردووە .
بەپێی رێککەوتنی نێوان سوید، تورکیا، فینلاند و ناتۆ، سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی چەکوچۆڵی ئەو وڵاتە، کە بەهۆی هێرشی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەر کوردەکانی سووریا راگیرابوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی شینهوای چین، رێکخراوی چاودێریی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی سوید مۆڵەتی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەم وڵاتە دەرکردووە بۆ هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ تورکیا.
تورکیا ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ داواکه‌ی فینله‌ندا و سوید بۆ په‌یوه‌ندی به ناتۆ ڕازی ده‌بێت ته‌نیا له حاڵێکدا که ئه‌م دوو وڵاته کورده ناڕازییه‌کان ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکه‌نه‌وه و ده‌ست بکه‌نه‌وه هه‌نارده‌کردنی که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کان بۆ تورکیا.
لەنێو 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆدا، 28 وڵات رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی فینلاند و سوید بچنە ناو ناتۆ، بەڵام هەنگاریا و تورکیا تائێستا رێککەوتنی کۆتایی خۆیان رانەگەیاندووە.