کانونی دوھەم 30, 2023 14:15 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دومای ڕووسیا: ئوکرایین بووە بە تاقیگەی چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکا و ناتۆ

سەرۆکی دومای ڕووسیا: ئەمریکا و ڕێکخراوی پەیمانی ئاتالانتیکی باکوور (ناتۆ)، ئوکرایینیان کردووە بە گۆڕەپانێک بۆ تاقی کردنەوەی چەکەکانیان و بایەخ بەو زەبرو زیانەی نادەن کە بە هۆی ئەم شەڕەو لە خەڵکی ئەم وڵاتە کەوتووە.

"ڤیاچێسلاو ڤێلۆدین" سەرۆکی دومای ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە خۆوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا و ناتۆ لە شەڕی ئوکرایین، شتێک نییە حاشای لێ بکرێ، جەختی کرد: بەڕێکرانی چەک و کەرەستەی جەنگیی ڕۆژاواییەکان بۆ ئوکرایین بە بۆنەی شەڕ لەم وڵاتە، بەڵگەیەکی جێبڕوایە کە ئەوە دەسەلمێنێ ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستی لەم شەڕەدا هەیە و لە دووی نالەبارتر کردنی ڕەوشی ئوکرایین و پێشگری بە چارەسەر کرانی ئەم قەیرانەیە.

بە پێی قسەکانی "ڤیاچێسلاو ڤێلۆدین"، ئەمریکا لە نۆ ساڵ لەمەوبەرەوە و هەر لە پێش ڕوودانی کودەتا لە ئوکرایین، ستراتژییەکی خۆتێوەردەرانەی بۆ دەسەڵات گرتنە دەستی ڕژێمی نازیییەکان لەم وڵاتە گرتۆتە بەر و بە یارمەتیی ئەم ڕژێمە پێشگری کرد بە دەسراگەیشتنی خەڵک بە مافە ڕەرواکانیان و پارتەکانی خستە بن زەخت و گوشارەوە.

زیاتر لە ١١ مانگ تێپەڕیوە بە سەر شەڕی ئوکرایین بە هەموو دواهاتی نالەبار و بەربڵاوی سیاسی، سەربازی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت کلتوییەوە و ناردنی چەک لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بۆ ئوکرایین هێشتایش هەر بەردەوامە.

هەروەها ئولاف شولتزی سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە کاردانەوە بە داخوازەکەی کییەف لەمەڕ دانرانی هاوپەیمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕۆژاوایی بانگەشەی کرد کە بێرلین هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی ناخاتە بەردەستی ئوکراینەوە.

سەدری ئەعزەمی ئەڵمان ڕۆژی یەکشەممە تەنیا چەن ڕۆژ پاش ڕاگەیەندرانی بەڵێنمەندیی ئەم وڵاتە بە ناردنی تانکی لێئۆپارد بۆ ئوکرایین لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "تاگس شپیگێل" ، ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ کییەفی وەدرۆ خستەوە.

بە پێی هەواڵیی دیکە سوپای ئەڵمان لەبەر خۆوەردانی لە شەڕی ئوکرایین لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردایە.