ته‌مووز 20, 2025 08:20 Asia/Tehran
  •  قۆتابیانی ئەمریکایی خوازیاری سڕێنەوەی وێنەی نتانیاهۆ لە سەر دیواری شانازیەکانی قۆتابخانەکەیان بوون

ژمارەیەک لە قۆتابیان لە ئەمریکا خوازیاری سڕینەوەی وێنەی بنیامین نتانیاهۆ ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ، لەسەر یەکێ لەدیوارەکانی قۆتابخانەکایان بوون ، ئەوان پییان داگرت کە بوونی وێنەی نتانیاهۆلەشوێنی پەروەردەوڕاهێنان ، لە حاڵێکدا کە پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەرکەرتی غەززەبەردەوامە، کردەوەیەکی ورۆژێنەرانە و قەبوڵ نەکراوە.ئەم داواکاریە لە لایەن قۆتابیانی " چلتنهام" لە ئیالەتی پنسیلوانیا هاتووەتە ئاراوە، هەرئەوقۆتابخانەیە کە نتانیاهۆ لە ساڵی ١٩٦٧ لەوی خوێندنی تەواو کردو وێنەکەی لە ساڵی ١٩٩٩ لەسە

کاروکردەی ئەم قۆتابیانە ، دەنگدانەوەیەک لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی سیاسەتەکانی شەڕخوازانە وکاروکردەی جەنایەکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بەتایبەت لە ڕەوتی شەڕی ئەمد واییەی غەززە نیشان ئەدات. ڕژێمی داگیرکەری قودس لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ پەلاماری بەربڵاوی لە دژی دانیشتوانی ناسەربازی لە غەززە دەسپێکردووە کە هەتا ئێستاکە بووەتەهۆی شەهیدوبرینداربوونی سەدان هەزار فەلەستینی ، ئاوارەبوونی بەربلاو وکاولکاری تۆکمە وتەواوی ژێرخانەکانی ئەم ناوچەیە،پەلامارگەلێک کە بە پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا ئەنجام بووە.

 

 

سەرپەیڤ