حوزه‌یران 23, 2020 23:09 Asia/Tehran
  • ئاستی ڕێژەی بێکاری لە عێراق دا جێگای نیگەرانییە

بە پێی ڕاگەیاندنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ، رێژەی بێکاری لە عێراقدا، لە سەدا چل زیاترە ، ئەمە جیا لەوەی کە لە ئێستادا نزیکەی سەد هەزار کرێکاری بیانیش لەم وڵاتەدا پەنگیان خواردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ڕێژەی بێکاری لە عێراق زیاترە لە سەدی چلەو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە کە، هەرچەندە رێژەی بێکاری لە وڵاتدا زۆر بەرزە، بەڵام زیاتر لە سەد هەزار کرێکاری بیانیش بۆ کارکردن لە عێراقدان.

هاوکات، «جەبار باهز»، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کاری عێراق رایگەیاندووە، کرێکارە بیانییەکان زۆربەی هەلی کارەکانیان پرکردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری زیادبوونی بێکاری لەناو گەنجانی  عێراق دا.

ناوبراو باسی ئەوەشی کردووه کە‌، هۆکارێکی دیکەی بێکاری هاوڵاتیانی عێراق ئەوەیە کە ئەو بڕە پارەیەی لە کەرتی تایبەتدا بە کرێکار دەدرێت بەشی بژێوی ژیانی کرێکارێکی عێراقی ناکات، بەڵام بۆ کرێکارانی بیانی پارەکە رێژەیەکی زۆرە و بۆ دراوی وڵاتانی خۆیان ئاڵوگۆڕی دەکەن و دەینێرنە دەرەوەی عێراق.

سەرپەیڤ