حوزه‌یران 30, 2020 13:02 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرێکی عێراقی لە سەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» لە پەرلەمانی عێراق باسی ھەوڵی ئەمریکا بۆ لاواز کردنی حەشدی شەعبیی کردو ڕایگەیاند: عێراق لە بەرامبەر وەھا پیلانێکی ئەمریکی دا بێ دەنگ نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «موحەممەد سەیھود» ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھێرشی ئەم دواییەی لەشکریانی ئەمریکی بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی وتیشی: بەرنگار بوونەوەی ئەم پیلانەی ئەمریکا پێویستی بە بەشداری و ڕەچاوکردنی بەرنامەیەکی ھاوبەشە لە لایەن کاربەدەستان و تاقمە عێراقییەکانەوە.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای سەرکەوتنەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە ھەوڵی  گوشار خستنەسەر ئەم ڕێکخراوەیەیەنان پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ