حوزه‌یران 30, 2020 13:23 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پارێزگای «نەینەوا»ی عێراق

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گوندی «تەعدیل»ی سەربە پارێزگای «نەینەوا»ی عێراق دۆزرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، فەرمانگەی شەھیدانی پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری عێراق ڕایگەیاند: گۆڕێکی بەکۆمەڵ ھەڵگری ٦٠٠ تەرم لە گوندی «تەعدیل» لە مەودای نێوان شارەکانی «موسڵ» و «تەلەعفەر» دۆزرایەوە.

لە ئێستادا باسی ئەوە دەکرێت کە لەوانەیە قوربانییەکانی نێو ئەم گۆڕە لە لایەن داعشەوە کوژرابن و بە کۆمەڵ لە گۆڕەکە ئاخنرابن.

لە ژوئەنی ٢٠١٤ ھەتا دیسامبەری ٢٠١٧ تاقمی تیرۆریستی داعش بەشگەلێکی زۆری خاکی عێراقی خستەژێر ڕکێفی خۆیەوەو لە ئاستێکی بەربڵاودا دەستی کرد بە کوشت و بڕو توندوتیژی نواندن کە دیارە ئەمەش بە پێچەوانەی تەواوی یاساوڕێساکانی نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤ بوو.

ھێزەکانی عێراقیش لە ژوئیەی ٢٠١٧ شاری «موسڵ»یان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کردو لەو کاتە بەولاوە بەردەوام شایەتی دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی داگری تەرمی ئەو شارومەندە بێ تاوانانەن کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە قوربانی کراون.

 

سەرپەیڤ