ته‌مووز 03, 2020 02:27 Asia/Tehran
  • بانگەشەی کاربەدەستێکی ئەمریکی: بەنیاز نین لەشکریانمان بۆ ھەمیشە لە عێراق دا بمێننەوە

جێگری ھاریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد کە وڵاتەکەی نایەوێ بۆ ھەمیشە لەشکریانی لە عێراق دا بھێڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«دەیڤید کوپلی» ڕۆژی پێنج شەممە دوای ئەو بانگەشەیەی کە ئەمریکا خوازیاری پێکھێنانی بنکەی سەربازی و مانەوەی ھەمیشەیی لەشکریانی لە عێراق دا نییە، وتیشی: ھێشتا وادەی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیەکەی ژێرفەرمانی ئەمریکا لە عێراق دا نەگەییشتووە.

لەم دواییەدا دانوستانێک لە نێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجامی گرت کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی، پرسی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا بوو.

کۆتلەو جەماوەری عێراق ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە ڕێگای ئەو دانوستانەوە بە نیازی مانەوەی داگیرکارانەی لە عێراق دایە.

خەڵک و کۆتلەسیاسییەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش کشانەوەی ئەو ھێزانەی تێپەڕاندووە.