ته‌مووز 04, 2020 08:35 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی عێراقیەکان بە سوکایەتی کردنی میدیا سعودیەکان بە مەرجەعیەت

سوکایەتی کردنی بێ شەرمانەی میدیایەکی سعودی بە زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق ، کاردانەوەی توندی کەسایەتیە عێراقیەکانی لێکەوتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕۆژنامەی سەعودی " ئەلشەرقولئەوسەت " ڕۆژی هەینی دەستی کردە بڵاو کرانەوەی کاریکاتێرێک لە ئایەتۆڵڵا سیستانی کە لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاو لە عێراق ڕووبەڕوو بووەوە.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتح بە شەرمەزار کردنی پڕکێشیی قیزەونی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی: ڕژێمی سەعودی جاڕێکی ترلە هێڵە سوور وبەبایخەکانی باڵای نەتەوەیی عێراق تێپەڕی.

ئەحمەد ئەلئەسەدی ئەندامی پەرلەمانی عێراقیش وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم کردەوەیەی ڕژێمی سەعودی وتی: کردەوە لە دژی زانایان هەروا هەڵوێستی زاڵ بەسەر بیروهزری عەرەبستانی سەعودیە.

نەسر ئەلشەمەری وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی ئەلنوجەبا ی عێراقیش لە توئیتر دا بە ئاماژەدان بەمە کە هەڵوێستە دژە شیعیەکانی ئالی سعود وبەکرێگیراوانی دیکەی ئەمریکا وئیسرائیل دیاردەیەکی سەرسوڕ هێنەر نیە ، وتی: سعودیەکان هەر ئەو کەسانەن کە خوێنی پاکی موسوڵمانان بە ناحەق دەڕێژن.