ته‌مووز 04, 2020 15:48 Asia/Tehran
  • عەبدولغەنی ئەسەدی کرا بە سەرۆکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق،، ئەمڕۆ شەممە، عەبدولغەنی ئەسەدی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکە.

 

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە پشتبەستن بە هەندێک سەرچاوە، ئاشکرای کرد مستەفا کازمی، عەبدولغەنی ئەسەنی ڕاسپارد بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لەبری فالح فەیاز، لە هەمان کاتدا سەرۆکی حەشدی شەعبیشە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرۆکوەزیران قاسم ئەعرەجی ڕاسپارد بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی".