ته‌مووز 04, 2020 18:08 Asia/Tehran
  • جێگیڕبوونی هێزی زەوینیی ئێراق لە سنووری عێراق گەڵ تورکیا

هێزی زەوینیی ئێراقی بە ئامانجی بەرگری کردن لە سەروەری خاکی خۆی لە هەمبەر پەلامارە زەوینیەکانی تورکیا لە خاڵە سنووریەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە جێگیر بوون .

 

هاوکات لە گەڵ   ئامادە بوونی زەوینی  و پەلاماری  ئاسمانی و تۆپخانەیی  تورکیا لە باکووری ئێراق  سەرچاوە  ئێراقیەکان  باسیان کرد  لە  ئامادە بوونی  هێزە  سەربازیەکانی  ئەووڵاتە  لە سنووری عێراق  لە گەڵ  تورکیا . 

بە  گوێرەی ڕاپۆڕتی   سکای نیوزئامانج  لەوکارە  بەرگرتن لە چوونی هێزەکانی تورکیا  بۆ ناو خاکی ئێراقە.

لەو هەواڵەدا ئاماژە بە  ئاستی ئامادە بوونی  هێزە  ئێراقیەکان نەکراوە .

فڕۆکە  جەنگیەکانی تورکیا  ڕۆژی  ڕابردوو  دوو ناوچەی  کوێستانیان لە پارێزگای دهۆک لە باکووری  ئێراق بۆردمان کرد  کە   زیانی مرۆیی بە دواوە نەبوو .

سکای نیوز  هەروەها نووسی کە هێزەکانی تورکیا  تا ئێستا  24 بنکەی سەربازیان لە چیاکانی  باکووری  ئێراق سازکردووە .  

ئەحمەد ئەلسەحاف  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق  ڕۆژی  ڕابردوو  خوازیاری  ڕاگرتنی  پەلامارەکانی تورکیا لە باکووری ئێراق بوو .