حەکیم: ئامانج لە پێکھێنانی ھاوپەیمانیی «عێراقییون» پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی عێراقە
«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی ڕۆژی شەممە لە دیداری «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە قەیرانی تەندروستی و گرفتە ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە ڕاوێژی کرد و وتی:ئامانج لە پێکھێنانی ھاوپەیمانیی «عێراقییون» پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی عێراقە.
بە پێی ڕداپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا کە لە نووسینگەی ئەم لایەنە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ھەردووک لا سەبارەت بە قەیرانی تەندروستی، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی جیھان و بەرنگار بوونەوەی ئالنگارییە ئابوورییەکانی سەرچاوەگرتوو لە دابەزینی نرخی نەوت ڕاوێژیان کرد.
حەکیم و بەرھەم ساڵح وێڕای پێداگری لە سەر گرینگایەتیی پشتگری کردن لە ھەوڵەکانی ھاوپەیوەند بە بەرنگار بوونەوەی تەشەنای کۆرۆنا، جارێکی تر لە ھەوڵەکانی کادێریی دەرمانی و پرشکان و پەرەستاران وەک خەباتکارانی ھێڵی پێشەوەی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو ھەروەھا تاقمە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان ڕێزیان گرت و بە جێگای شانازییان زانی.
سەرۆک کۆماری عێراقیش لەدیدارەکەدا پێکھاتنی ھاوپەیمانیی «عێراقییون»ی لە ڕابەری ڕەوتی حکیمەتی نیشتیمانی پیرۆز کردو وتی: ئەو ھاوپەیمانییەتان خەمی نیشتیمان و سەروەری و دەستەڵاتییەو بەم پێیە دەرکەی «عێراقییون» لە ڕووی ھەموو ئەوانەی کە بڕوایان بە حکومەت و پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی ئەم وڵاتەیە لە سەر پشتە.