ته‌مووز 05, 2020 13:51 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی جەماوەری دژی سوکایەتی کەران بە مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق

بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا دوو گردبوونەوەی بەربڵاوی جەماوەریی دژی ئەو میدیا سەعودییە بە خۆیەوە بینی کە سوکایەتیی بە مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق کردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا،خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەگەلێکی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، لە سوچی باکووریی ناوچەی ئاسایشتیی سەوز بە ئامادە بوونی بەربڵاویان لە پشت دراوەزەی ئەم ناوچەیە،ھەنگاوەکەی بڵاوکراوەی سەعودیی «شەرقولئەوسەت»یان لەمەڕ سوکایەتی کردن بەم مەرجەعە ئایینییە شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا ڕژێمی ئالی سەعودیان بە ئاژاوەگێڕو پشتیوانی تیرۆریزم ناساندو بۆ داکۆکی لە ئایەتوڵڵا سیستانی وەکو پارێزەری یەکگرتنی نیشتیمانی و سەروەریی عێراق دروشمیان ھەڵدا.

ڕۆژنامەی «شەرقولئەوسەت» ھەینیی ڕابردوو لە کاریکاتێرێکی سوکایەتیکارانەدا، ئایەتوڵڵا سیستانیی وەک ھۆکاری تێکدانی یەکگرتنی نیشتیمانیی ناساندبوو کە ئەمەش ناڕەزامەندیی گشتی و سیاسی لە نێوچینەجۆربەجۆرەکانی خەڵکی عێراقی لێ کەوتەوە.