ته‌مووز 05, 2020 19:31 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ھاوپەیمانیی فەتح بەرامبەر بە تاقیکرانەوەی سیستێمی موشەکی لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق

ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ھەنگاوی باڵوێرخانەی ئەمریکای لەمەڕ تاقیکردنەوەی سیستێمی موشەکیی پاتریۆت لە شوێنی ئەم باڵوێرخانەیەی لە عێراق دا بە پێشێلکەری دابی دیپلۆماسی و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگە لێکردنی دەوڵەتی عێراق لە ھەمبەر کردارەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا، ئەو ھەنگاوەی بە پێشێلکردنی دەستەڵاتی نیشتیمانی و شکۆی دەوڵەتی ع ێراق زانی.

میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی شەممە باسی کردەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدایان کرد لەمەڕتاقیکردنەوەودامەزراندنی سیستێمی موشەکیی پاتریۆت لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەناوچەیەکی دیپلۆماسییە.

ئەم ھەنگاوەی ئەمریکییەکان ناڕەزامەندیی چین و تاقمە بەربڵاوەکانی عێراقی لێ کەوتەوە.

کاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە عێراقیش باڵوێزخانەی ئەمریکایان وەک بنکەی سەربازی وەسف کردووە.

سەرپەیڤ