ته‌مووز 06, 2020 08:40 Asia/Tehran
  • دوو نامەی توندی حکومەتی عێراق بۆ باڵوێزی ئانکارا ، عێراق خوازیاری ڕاگیرانی کردەی سەربازیی تورکیا بوو

حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکی تونددا سەبارەت بە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکوری ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ئەو پەلامارانە بوو.

 

"ئەحمەد مەلا تەلـلال" وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی تورکیا دەمێکە لەدژ خاکی عێراق پەلاماری جۆربەجۆر ئەنجام دەدەن . ئێمە جگە لە شەرمەزارکردنی ئەو کردانە کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەیوەندیی پتەو و درێژماوەی نێوان دوو نەتەوەی دۆست، خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ئەو پەلامارانەین کە زیان دەگەیێنێ بە ئاشتەوایی ناوچەیی، جگە لەوەش دەسدرێژکارییە بۆسەر سەروەری، گیان و سامان و دارایی شارومەندانی عێراقی.

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: حکومەتی عێراق دوو نامەی توندی ناڕەزایەتی نارد بۆ باڵوێزی تورکیا لە بەغدا کە تێیاندا جەخت لەوە کراوە کە عێراق لەپێناو هاتنەدی ماف وداواکارییەکانی لەمەڕ نەیارەتی کردنی ئەو پەلامارانەو داواکاری بۆ راگرتنیان، لەچوارچێوەی یاساو جاڕنامە نێودەوڵەتییەکان هەوڵ دەدا.

تەلـلال هەروەها دەبێژێ: لایەنی تورکی بەرپرسی مافەوانی وئەخلاقیی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی عێراقییەو ئەو پەلامارانە وەک پێشێلکرانی سەروەری، سەقام و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایشی گەلەکەی دێتەئەژمار.

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند: پێویستە کۆمەڵگای جیهانی لەئاراستەی چەسپانی زیاتری سەقام لەناوچەداو داکۆکی لە مافی سەروەری عێراق لەپاراستنی خاک و سەلامەتی نەتەوەکەی، هەنگاوهەڵگرێ.