ته‌مووز 07, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی لێژنەی بەدوادا چوون لە عێراق دا  بۆ تیرۆری «ئەلھاشمی»

وەزارەتی نێوخۆی عێراق باسی پێکھێنانی لێژنەیەکی بەدوادا چوونی کردووە سەبارەت بە تیرۆری «ھیشان ئەلھاشمی» لێکۆڵەری ناوداری عێراقی.

«ھیشام ئەلھاشمی» شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا کە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی دەگەڕایەوە، لە بەردەم ماڵەکەی لە گەڕەکی «زیونە»ی بەغدا کەوتە بەر پەلاماری چەمدارانەی دوو ماتۆڕ سوار. تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تیرۆری «ئەلھاشمی»ی بە ئەستۆ گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی بەشی ئاسایشتیی ئەو ناوچەیەی کە «ئەلھاشمی»ی تیادا تیرۆر کرا، لە پێشتەکەی دوور خستەوە.

کەسایەتییە سیاسییەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتیی عێراق شەوی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێکی جیاجیا تیرۆرکرانی «ھیشام ئەلھاشمی»یان شەرمەزار کرد.

ڕاپۆرتێکی تر ھەر لە عێراقەوە دەربڕی ئەوەیە کە «یاسین ئەلبەکری» وتەبێژی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق وازی لە پۆستەکەی ھێناوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تعەنیا چوار ڕۆژ لە دیاریکرانی وەکو وتەبێژی میدیایی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تێ دەپەڕێت.

سەرپەیڤ