سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق: بە ھاواھەنگیمان لە گەڵ ھێزی پێشمەرگە سه‌قامگیرى لە پارێزگاى که‌رکوک توندوتۆڵ‌تر دەکەین.
عه‌بدولئه‌میر یار‌ڵڵا سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕایگەیاند: بنکه‌ى هه‌ماهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ ھێزی پێشمه‌رگه ئاسایشت وسه‌قامگیرى لە پارێزگاى که‌رکوک توندوتۆڵ‌تر ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عه‌بدولئه‌میر یار‌ڵڵا» سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵىی عێراقى ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان که‌رته‌کانى فیدراڵى وهێزه‌کانى پێشمه‌رگه تاوتوێ کراون له‌گه‌ڵ ڕێکارى کارکردن که‌ڕه‌نگه ڕۆڵى هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانى هه‌ندێک گۆڕانکارى بۆ توندوتۆڵکردنى ئاسایشى پارێزگای که‌رکوک.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «یه‌حیا ڕه‌سوڵ» وته‌بێژى سەرکردایەتیی گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقیش بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌پارێزگاى که‌رکووکی ڕه‌تکرده‌وه‌و وێڕای ئاماژه کردن به‌ئامانجى بنکه‌کانى هه‌ماهه‌نگی کردن له‌پارێزگاکانى دیاله ونه‌ینه‌وا وکه‌رکوک ، رونی کردەوە کە، بنکه‌کانى هه‌ماهه‌نگى کردن که‌گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا له‌سێ پارێزگا نوێنه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆى فیدڕاڵى له‌خۆ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ که‌رته سه‌ربازییه‌کان ووه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: بنکه‌کانى هه‌ماهه‌نگى کردن بریتییه له‌ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌کان وهه‌ماهه‌نگى کردن له‌چاودێرى کردنى تیرۆریستانى داعش وجموجۆڵى کاروانه سه‌ربازییه‌کان وئۆتۆمبێله مه‌ده‌نییه‌کان .
جێگای ئاماژەیە پێشتریش سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشکرای کردبوو کە، لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە رێککەوتوون بۆ دروستکردنى سەنتەر و خاڵى هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى سەقامگیریی ئەو ناوچانەى کە هێزەکانى پاسەوانى هەرێم و هێزە فیدراڵییەکانى تێدا نییە.