وەزیری دەرەوەی عێراق خوازیاری دەرھێنرانی ناوی عێراقە لە پێڕستی وڵاتانی مەترسیداردا
«فۆئاد حسێن» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی بۆ دەرھێنانی ناوی عێراق له پێڕستی مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ سپیکردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاری کردنی تیرۆریزم، ئاراسته‌ی هاوتا ئه‌وروپیه‌کانی کرد.
به‌گوێره‌ی بەیاننامەیەکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە «فوئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە نامه‌یەکی ئاڕاسته‌ی هاوتا ئەوروپیه‌کانی کردووه و تیای دا لەمەڕ بڕیاری کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دانانی ناوی عێراق له پێڕستی وڵاتانی مه‌ترسیدار لەڕووی کاری سپی کردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاریکردنی تیرۆریزم، ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکە، «فوئاد حسێن» له‌نامه‌که‌یدا بۆ هاوتا ئه‌وروپیه‌کانی جه‌ختی لەوەش کردووه‌ته‌وه کە، چه‌ندین یاسای گرنگ له عێراق ده‌رکراون و رێکاری گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر لەئاڕاسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌فێڕۆدان و سپی کردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاری کردنی تیرۆریزم.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشی کردووه کە ناوی عێراق له پێڕستی وڵاتانی مه‌ترسیداری جیهان ده‌ربهێندرێت.