ته‌مووز 09, 2020 01:55 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بەغدا لە دەست درێژکاریی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق شەوی پێنج شەممە ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ستایشی ھەڵوێستی وڵاتانی برادەرو کۆمەکاری عەرەبی کرد لەمەڕ داکۆکییان لە عێراق لە بەرامبەر دەست درێژکاریی سەربازیی تورکیا.

«ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی وتی: بەغدا دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق لە ڕێگای ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە پێ و شوێن دەگرێت.

تورکیا لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا سنووری عێراقی بەزاندووە. ئەم دەست درێژکارییانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.