پەرلەمانتارێکی عێراقی لە بەر شەھید کردنی «ئەبومەھدی موھەندیس» داوای قۆڵبەست کردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات
«حه‌سه‌ن سالم»، ئه‌ندامی کوتله‌ی سادقون له پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق کرد کە، له‌به‌رامبه‌ر شەھیدکردنی «ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس»، جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری قۆڵبەست کردن بۆ «دۆناڵد تره‌مپ»ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ربکات.
حه‌سه‌ن سالم لە بەیاننامەیەک دا رایگه‌یاندووه: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق پێویسته رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه بگرێته‌به‌ر که تاوانی شەھید کردنی فه‌رمانده سه‌رکه‌وتوه‌کانی عێراقیان ئه‌نجام داوه و دەبێ فه‌رمانی قۆڵبەست کردنیان بۆ ده‌ربکات و له‌سه‌روی تەواوی ئەوانەش کە دەبێ قۆڵبەست بکرێن «دۆناڵد تره‌مپ»ە، چونکه تاوانی کوشتنی «ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس» و« قاسم سوله‌یمانی»ی ئه‌نجام داوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شکرد کە، حکومه‌ت و دادگای عێراق بێده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه مه‌ترسیداره و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری و مافه‌کانی مرۆڤ.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران رێکاری یاسایی گرتووه‌ته‌به‌ر و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ئه‌نجامده‌ری تاوانی شەھید کردنی «قاسم سوله‌یمانی»، فه‌رمانده‌ی پێشوی لقی قودسی سپای پاسداران ده‌رکردووه، کەچی بە داخەوە حکومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه بێده‌نگه له‌کاتێکدا «ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس» بە دەستی ئەمریکا کوژراوە.
ئەم پەرلەمنتارەی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بێ گومان ئەو بێ دەنگییەی حکومەتی عێراق لە ھەمبەر ئەو دڕندەکارییەی ئەمریکا ھیچ پاساو بیانوویەک ھەڵناگرێت و جێگای نیشانه‌ی پرسیاره.