ته‌مووز 10, 2020 21:14 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە بنکەیەکی گواستنەوەی سنووری زۆڕباتییەی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاویان کرد لە بنکەیەکی گواستنەوە لە زۆڕباتییەی عێراق ھاوسنوور لەگەڵ میھرانی ئێران دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە بنکەی گواستنەوەی کەل و پەلی سنووری زۆڕباتیە لەپارێزگای واسیت ڕووی داوە.لەم ڕووداوەدا نۆ گەڵابە و ترەیلی لە ئاگردا سوتان.

بە پێی ڕاپۆرتی سوومریەنیوز، فەرمانگەی گشتیی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ھەشت گروپی ئاگرکوژێنەوە لە شاری بەدرە و کۆمپانیای نەوتیی «گازپرۆم» توانیونە ئاگرەکە بکوژێننەوە کاربەدەستانی خۆجێیی پارێزگای واسیت ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەیان ڕوون نەکردووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ، ھەر ئەمڕۆ ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکەش لە مەیدانی نەوتیی «جمور»لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکوک ڕووی دا. ھۆکاری ئەم ڕوودوە ھەڵەی ئەلێکتریکی لەو مەیدانە نەوتییەدا ڕاگەیەندراوە.