رەخنەی دووبارەی کازمی لە پەلامارەکانی تورکیا
له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق که به سه‌رۆکایه‌تیی مسته‌فا کازمی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند که پێشێلکارییه‌کانی تورکیا ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی عیراق و ئه‌و هێرشانه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراپه.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که که رۆژی یەکشەممە ناوبراو سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی کرد و تیایدا تاوتوێی چه‌ند پرسێک کران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا کازمی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ده‌روازه‌ی سنوریی مه‌نده‌لی و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و ده‌روازه‌یه و رێگرتن له گه‌نده‌ڵی تیایاندا گیراونه‌ته‌به‌ر، خسته‌ڕوو، وتیشی: "حکومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌کارکردن بۆ رێگریکردن له گه‌نده‌ڵکاران تا ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کارنه‌هێنن و پلانی پێویست داده‌نێت بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌روازه‌کان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، "له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی پێشێلکارییه‌کانی تورکیای بۆسه‌ر خاک و ئاسمانی عیراق کرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامبونی وتوێژی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ تورکیا کرده‌وه بۆ راگرتنی پێشێلکارییه‌کان که ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراپه، سه‌ره‌ڕای زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان و موڵکوماڵیان".
له به‌شێکی دیکەی کۆوونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نه‌که گفتوگۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کان و پێویستی مانه‌وه‌ی به ئاشتییانه کرد به‌جۆرێک پارێزگاری له ئازادی ده‌ربڕین و سه‌روه‌ری یاسا و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت بکات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تییه‌کانیشی تاوتوێ کرد و جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و په‌له بکه‌ن له ئاشکراکردنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان و ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی تاوانکاران و به‌سزاگه‌یاندنیان.