تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
ئاب 14, 2020 21:51 Asia/Tehran
میدیاکانی عێراقی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کردووە لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریتنی ئەمریکی لە شاری «دیوانیە»ی عێراق
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی میدیایی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، بۆمبایەک لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە کاتی تێپەڕین لە پردی دیوانیە لەنێوان نەجەف و دیوانیە بە ڕوویاندا تەقیوەتەوە.
بڕێک لە سەرچاوەکانیش باسی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکیان کردووە لەپاش تەقینەوەی بۆمباکەی سەر ڕێگای کاروانە ئەمریکییەکەو وتوویانە ئەو تەقینەوە پەیتاپەیتایانە ھەگەری ئەوە دروسا دەکات کە ڕەنگە کاروانە ئەمریکییەکە ھەڵگری تەقەمەنی بووبێت.
ئەمە چەندەمین تەقینەوەیە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە سەر ڕێگای کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دا.