شوبات 24, 2021 03:42 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: ھێرشی موشەکی لەمپەرچێکردنە لە سەر ڕێگای پێشکەوتنەکانی دەوڵەت

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامانج لە ھێرشی موشەکیانەی سەر ناوچەی سەوری بەغدای بۆ لەمپەرچێکردن لە سەر ڕێگای پێشکەوتنەکانی دەوڵەت گەڕاندەوە.

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی کەوتنی چەند موشەکیان کرد لە گردوپەڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «ناس»ی عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، خاکی عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ تۆڵەسەندنەوە، وتیشی: دەستی دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی وڵات بە تاوانباران دەگات و بە بیروڕای گشتییان دەناسێنن.

کازمی جەختی لەوەش کردەوە، ھەڵمەتی پێش دەستانەی دژی بەرماوەکانی مەکۆو شانە تیرۆریستەکان لە عێراق ھەروا بەردەوامەو پەرەش دەستێنێ.

بەرلەمەش کۆمەڵێک لە سیاسەتڤانان، ڕێبەرانی پارت و کۆتلەکانی خۆڕاگریی عێراقی وێڕای شەرمەزار کردنی ھێڕشی موشەکیانەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، ڕایانگەیاند بوو کە دەستگەلێکی گوماناوی و چەپەڵ لە پشت ئەو ھێرشانەیەو ئامانجیشی تێکدانی ڕەوشتی عێراقە.

سەرپەیڤ