مستەفا کازمی : زیان گەیاندن بە ئاسایشی سوریا ، زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی عێراقە
ئادار 01, 2021 20:50 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق زیانگەیاندن بە ئاسایشی سوریای زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی عێراق زانی و گوتی : خێر و سەلاحی سوریا ، خێر و سەلاحی عێراقە و ھەرچی بە زیانی سوریا و گەلەکەی بێت ، بە زیانی عێراق و بەرژەوەندیی گەل دەبێت .
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە ئاماژە بە مەترسیی تیرۆریستانی داعش لە سنوورە ھاوبەشەکانی عێراق و سوریا و ھەڕەشەی ئاسایشیی سەرھەردوو وڵات ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھاریکاریی و بەھێزبوونی پێوەندیی دوو وڵات و گوتی : ھەردوو وڵات دەبێ ھەوڵی خۆیان بۆ شکستدانی تیرۆریسم و نەھێشتنی ھاوڕەوت بکەن .
کازمی وێڕای پێشوازیکردن لە دۆزینەوەی رێکاری گونجاو بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا گوتی : ئەم پرسە پرسێکی نێوخۆیی سوریایە و گەلی سوریا موستەحەقی داکۆکی و یەکڕیزین .