پەلاماری سەر بنکەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق 2 برینداری لێکەوتەوە
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌کانی عێراق بڵاویانکرده‌وه، شەوی رابردوو 6 (شه‌ش) موشه‌کی کاتیۆشا ئاراسته‌ی بنکەی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کرا و له‌ئاکامدا 2 (دوو) که‌س برینداربوون.
کەناڵی سابرین نیوزی عێراق راپۆریدا، سێ موشه‌ک له‌و موشه‌کانه لەناو ئه‌و بنکه‌یه‌دا کەوتونەتە خوارەوە، سێی دیکه‌ش لە دەرەوەی بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە، به‌وهۆیه‌وه 2 (دوو) سه‌ربازی عێراقی برینداربون.
بنکەی ئاسمانیی بەلەد ده‌که‌وێته باشوری پارێزگای سەلاحەدین، بنکەی سەرەکیی فڕۆکەکانی F16ـی عێراقە، پێشتر ئه‌و بنکه‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌کارده‌هێنرا، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ک به‌ڵێنده‌ری ئه‌مریکی و فه‌رمانبه‌ری نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی F16 ی لێماوه.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی یەکشەممە دو گولـلە هاوەن ئاڕاستەی کفری کران و بەگوێرەی زانیارییەکانیش یەکێک لە هاوەنەکان لە ناوەندی شارەکە و یەکێکی دیکەشیان لە ناوچه‌ی باوەشاسوار کەوتوەتە خوارەوە.