ته‌مووز 24, 2021 18:23 Asia/Tehran
  • بەرپرسی ئاسایشی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق: ئەمریکا لە عێراق نەڕواتە دەرەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان دژی ئەوان درێژەی دەبێت

بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: گەر سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراق نەڕۆنە دەرەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان دژی ئەوان درێژەی دەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، ئەبوو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئاسایشی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق کاردانەوەی بە دانوستانە ستراتیژیکەکانی نێوان بەغدا و واشینتۆن نیشان دا.

ئەو لەم بارەوە وتیشی: گەر سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق نەڕۆنە دەرەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان دژی ئەوان درێژەی دەبێت. کازمی و وەزیری دەرەوەی ئەو پێگەیەکی وەهایان نییە بۆ ئەوەی سەبارەت بە دەساڵاتداری عێراق دانوستان بکەن.

ناوبراو رایگەیاند: سیاسەتوانانی عێراقی دەبێ فەلسەفەی دانوستانەکان بۆ میلەتی عێراق شرۆڤە بکەن. پێشتریش کۆمیتەی هاواهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان لە بڵاوکراوەیەکدا داکۆکی کردە سەر چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق. لەم بڵاوکراوەدا ڕاگەیندراوە کە بەرخۆدانی عێراق ئیزنی مانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی خۆی نادات.

ئەم کۆمیتە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕاسپاردەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق بەرگری لە ئاسایشی ڕژیمی زایۆنی  و سیخوڕی لە بەرخۆدانە. گەر ئەمریکییەکان بیانەوێ لە خاکی عێراق بڕۆنە دەرەوە، دەبێ لە هەموو خاکی ئەم وڵاتە بڕۆنە دەرەوە.

سەرپەیڤ