باڵیۆزی ئێران لە عێراق: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین چارەسەری کێشەی گرووپە نەیارەکانی ئێران بکەن
باڵیۆزى ئێران له عێراق داوا له حکومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌کات هه‌رچى زوه چاره‌سه‌رى گرووپه نه‌یاره‌کانى ئێران بکه‌ن و ده‌ڵێت" ئه‌و گرووپانه له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى و تیرۆر له‌ناو ئێران".
ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له به‌غدا به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاندووه، کێشه‌ى گرووپه نه‌یاره‌کانى ئێران چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق باس کراوه و هاوکار نه‌بوون بۆ چاره‌سه‌رکردنى ده‌ڵێت" ئه‌و گرووپانه له‌ناو خاکى هه‌رێمه‌وه ده‌چنه ئێران و کرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خاکى هه‌رێم ئێرانیش ئه‌مه‌ى پێ قبوڵ ناکرێت."
مه‌سجدى ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، ئێران هه‌رگیز له‌گه‌ڵ زیان گه‌یاندن به ناوچه سنوورییه‌کان نیه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ پاراستنى هاووڵاتییه‌کانى و جارێکى تر داوا له حکوومه‌ته‌کانى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌کات ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.